هەر چەن سەیر ئەکەم لە وەزع و حاڵم
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
604 بینین
هەر چەن سەیر ئەکەم لە وەزع و حاڵم
بە دەس دەردەوە وەک نەی ئەناڵم
تەن لار و لاواز بێ حوکمە چاوم
بێ هێز، بێ تاقەت زەرد هەڵگەڕاوم
تەمەنم ئەوا ڕەت بوو لە پەنجا
یەک ڕۆژی بێ غەم نەبووم لە دونیا
یا دەردەداری یا غەمی نەبوون
هەناسەی سەردم ئەگاتە گەردوون
ئەی خودا دەخیل بشنەوە ناڵەم
تۆ ڕەحمێ بکە بەم ژینە تاڵەم
وەکوو بولبولی گیرۆدەی قەفەس
دڵ و دەروونم بووە بە قەقنەس
دائیم وەک فەرهاد ناڵینە کارم
لەم ژینە تاڵە پەست و بێزارم
ڕۆژ و شەو خەفەت لەجیاتی شادی
دوور بووم لە خۆشی بەزمی گوشادی
شپرزە و ماندووی ژێر باری گران
لوتفیناسناوی ئەدەبی شەکوای حاڵ بەس بکە بەیان