داخ لەدەس ئەهلی ئەم دەور و چەرخە

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  448 بینین
داخ لەدەس ئەهلی ئەم دەور و چەرخە
کە پیاوی هۆشمەند ئیمرۆ بێ نرخە
ئینسانی ڕاستگۆ ئیمرۆ بەدحاڵە
خەو و خۆراکی وەک زەهری تاڵە
فێڵ و دەس بڕین درۆ و چاو و ڕاو
پەرەی سەندووە ئیمرۆکە تەواو
ئەهلی ئەم عەسرە زۆری بێ بارە
کاتی تەنگانە هەر وەک ئەغیارە
کە ئیشی پێت بوو ئەبێتە برات
ڕۆژی سەد کەڕەت دێتە خاک و پات
بە زمانی لووس قسەی زۆر شیرین
بەرەو پیرت دێت دەم بە پێکەنین
تاکوو ئیشەکەی بە ئەنجام ئەگات
ئیتر ناپرسێ و ڕوو ناکاتە لات
زۆر کەس ئەبینی لە ئینسانی وا
دوورە لە چاکە و لە کردەی ڕەوا
دوورە لە فەزڵ و ئەخلاق و هونەر
وەک داری بێ بەر، بێ میوە و سەمەر
ئەم جۆرە کەسە بێ ڕێز و قەدرن
موبتەلای خەمن هەتاکوو دەمرن
لوتفیناسناوی ئەدەبی هەر ڕاستی ڕێگەی نەجاتە
بۆ دونیا و عوقبا پشت و پەنایە