نازانم مامە حەمە بۆ چی وا بێ خەبەری
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
523 بینین
نازانم مامە حەمە بۆ چی وا بێ خەبەری
تەدارکت حازرە مەعلووم لەسەر سەفەری
سەفەرەکەت زۆر دوورە بۆ چی ڕێگە نازانی
ئەحواڵیش هیچ ناپرسی خۆتیش وا بێ خەبەری
شەو و ڕۆژ ڕاناوەستی لە کەسبی دونیایی دوون
سەعاتێ غافڵ نابی لە غەم و دەردەسەری
بۆ تەماع زۆر گوێت سووکە چونکە زەرەرتە کاکە
بەڵام زۆر کەڕ و بێ گوێی لە قسەی پێغەمبەری
ئیمڕۆ سبەینێ ئەڕۆی بۆ ڕێگەی ئاخیرەت
ڕوو لە گۆڕستان ئەکەی بێ کەس و قەلەندەری
چارە و دەرمانت ناکرێ بە ماڵ و مناڵ و ژن
ئەوجا پەشیمان ئەبی ئەڵێی خاکم بە سەری
عومرت وا لە حەفتایە پات لە هەشتا داناوە
تازە دووکان دائەنێی تەمای میوە و سەمەری
دونیات لەدەس چوو مەعلووم خەفەت بۆ ئەو لا بخۆ
لەسەر ئەم ئەحواڵە بی یەقین ئەهلی سەقەری
ئەم قسانە تۆ ئەیکەی لوتفیناسناوی ئەدەبی بۆ مامە حەمە
وا ئەزانێ کە بایە ئەدا لە تەوقی سەری