سینەم پڕ لە غەم چاو پڕ لە ئاوە
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
481 بینین
سینەم پڕ لە غەم چاو پڕ لە ئاوە
هەر من گیرۆدەم بە دەس بەڵاوە
لەدوای پەنجا ساڵ عومری ڕابوارد
ئێستا بۆ تەماع زیاتر بەناوە
کەوتۆتە گێژی ناو بەحری حیرس
مەلەوان ئەکا لەناو قوڕاوە
چاوی داوەتە زینەتی دونیا
ڕۆژی مردنی بە پشت گوێ داوە
ڕۆژێ سەد دەفعە دەماری جەرگی
با ئەدا گەردوون هێشتا هەر خاوە
حەیران و مەدهۆش لەم جیهانە
ناترس ڕوو ڕەش ئەبێ لەو لاوە
ئەگاتە سەری چنگی لێ ئەدات
وەک قەل تالیبی جیفەی خوێناوە
بۆچ وا هیلاکی هەژاری نەزان
ئەوەی کە هەتە بزان جێماوە
لوتفیناسناوی ئەدەبی بەس بڵێی وتن بێ سوودە
پشت لە دونیا کە ڕوو لە خوداوە