ئەی دڵ ساکن بە تازە چیت ماوە

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  444 بینین
ئەی دڵ ساکن بە تازە چیت ماوە
وەک داری خەزان وشکی بە پاوە
چاوان بێ حوکم جەستەی لار و خوار
پێستی وجوودت سیس و ژاکاوە
بەس بکە خەیاڵ لەزەت دونیای ڕوون
هەڵسوکەوت ئەکەی بە بای فەناوە
تازە بە تۆ چی ڕووی نەوجەوانان
شۆخ و نازداران وەک گوڵ خەمڵاوە
بازاڕ و جادە و باخات و گوڵزار
بە تۆ چی بەهەشت هەر سەیری چاوە
هەتاکوو گەنج بووی زەمانت وا بوو
جوانی تۆ ڕۆیی بە دەم سزاوە
تازە وا پیر بووی دونیات لەدەس چوو
کفن گۆڕەکەت حازر کراوە
هەڵسە فرسەتە ڕوو لە تاعەت کە
ئەم هەشت نۆ ڕۆژەی عومرت کە ماوە
لوتفیناسناوی ئەدەبی غەم مەخۆ دونیا هەر وایە
زۆر کەس لەم ڕۆژە جگەر بڕاوە