دڵ لە داخی جەوری دونیا پڕ لە ئازار و غەمە
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
556 بینین
دڵ لە داخی جەوری دونیا پڕ لە ئازار و غەمە
ئەشکی چاوانم بە خوڕ دێ هەر وەکوو سەیلی چەمە
سەیری ڕووی دونیا ئەکەم گەرچی لەلای عالەم ڕووناک
وەک تری گەر سەیری ئەکەی تۆ وا لەبەر چاوم تەمە
هەر بناڵم من بە دائیم قوڕ بەسەر خۆمدا بکەم
دەرحەقی بەختی بەد و یا تالعی ڕەش هەر کەمە
توولی عومرم ڕابوارد گشتی غەم و دەرد و خەفەت
هیچ سەرم خاڵی نەبوو لە موسیبەت و سەدەمە
لازمە ئەمجارە من سەر هەڵگرم بۆ خۆم بڕۆم
بەڵکوو ڕەحمێ کا خوداوەند هەر ئەوی جێی کەرەمە
نامەوێ لیباسی چاک و خواردن و تەعمی لەزیز
چونکە لەو ڕۆژەی کە بوومە بەرگی من هەر ماتەمە
گلەیی بۆ چی ئەکەی لوتفیناسناوی ئەدەبی لەتەقدیری خودا
شوکری زاتی حەق بکە بۆ دەردی دڵ وەک مەرهەمە