چەن ساڵە ئەمن وەک بولبولی باغ

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  303 بینین
چەن ساڵە ئەمن وەک بولبولی باغ
ئەسیرم لەبەین قەل و بووم و زاغ
گیرۆدەی داوی ئەم چەرخە پیرەم
هەمیشە دڵم پڕ لە دەرد و داغ
چەن خۆشە تێکەڵ ئەم دونیا نەبی
زوو بڕۆی تیا دەرچی بێ وجاغ
قەت ڕۆژێ نەبوو کەمێ شادومان
یەک لەحزە دڵم لە غەم بێ فەراغ
ڕۆژێ ئەمبینی گێژ و کز و مات
ڕۆژێکیش گەشم بە شەوق و دەماغ
ڕۆژێ جەستەکەم هەر وەک پۆڵایە
ڕۆژێکیش نەخۆش لە سەر جێ ناساغ
لوتفیناسناوی ئەدەبی بەس بڵێ لە جەوری ڕۆژگار
هەزار وەک تۆ چوو بێ سەر و سۆراغ