مژدەیان داوە ئیمڕۆ بوهارە
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
476 بینین
مژدەیان داوە ئیمڕۆ بوهارە
چیم لەو مژدەیە بۆ من زینهارە
لەم جێگەی شادی و بەزم و پێکەنین
بەشی من هەر غەم مەینەت و قارە
زۆر خۆشەویست بووم لای دۆستانی زووم
ئێستاکە بێ عەیب گشت لێم بێزارە
حەپسم بە تەنها لە کونجی تاریک
قسە و گفتوگۆم لای عالەم عارە
دڵ وا خۆش ئەکەم دانیشتووی شارم
شار و دێی بۆ من کونجی مووغارە
چیا و دەشت و دەر بە گوڵ ڕازاوە
چریکەی بولبول نەغمەی دڵدارە
من پیر و زویر لە خەڵوەتی غەم
دڵ برینداری تیری ڕۆژگارە
عالەم لە خۆشی و کەیف و سەیرانە
تەنها من نەبێ هەر بارم خوارە
لوتفیناسناوی ئەدەبی گشت ئەڕوا خۆشی گەر تاڵی
هەر کردەی چاکە ئەمێنێ و دیاری