ئەمشەو لە خەودا یاری شیرینم

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  957 بینین
ئەمشەو لە خەودا یاری شیرینم
هاتبوو بۆ لام گیانی دێرینم
سبەینێ هەڵسام کەس نییە و دیار
وامزانی ڕاستە و خەو نییە بینم
بۆیە وا مات و پەشێوو سەرسام
خەریکی ئاهی سەرد و گرینم
تۆزێ ساکن بوو برینی دەردم
تازەی کردەوە زام و برینم
لەسەردا وا دێ سیڵاو ئەشکم
گیانە وەرە سەیر ئەشکی خوێنینم
بە ڕۆژ و بە شەو هەر وەکوو فەرهاد
نەقش و نیگاری باڵای شیرینم
دائیم لە شین و گریانم ئەمن
مەلوول و ماتەم خەستە و غەمگینم
دڵە تابەکەی تۆ هەر بە تەمای
لە دەسستی تۆ چوو بزان یەقینم
لوتفیناسناوی ئەدەبی ئەم فیکرە لە دڵ دەرکەدەر
بەس وەکوو فەرهاد بڵێی شیرینم