غەمبار و دەردەدارم ڕەنگ زەرد و لێو بە بارم

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  653 بینین
غەمبار و دەردەدارم، ڕەنگ زەرد و لێو بە بارم
دێوانەی زولفی یارم، جێی لۆمەی لۆمەکارم
عاجز و دڵ بوریانم، دایم خەریک گریانم
دوور لە خۆش ژیانم، هەمیشە شینە کارم
دەردەکەم زۆر گرانە، وێڵم لەو سەر کێوانە
ئەحواڵم پەرێشانە، خۆمیش لە خۆم بێزارم
بێزاری ئەتواری خۆم، عاشقی دوو چاوی تۆم
دائیما هەر ڕەنجەڕۆم، بێ سەبر و بێ قەرارم
بێ سەبر و بێ سکوونم، وا لە حاڵی مەجنوونم
جەرگ و دڵ پڕلە خونم، دولبەر نایەتە دیارم
دولبەری بێوەفا بوو، بۆ من غەم و جەفا بوو
وەک داری بێ گەڵا بوو، لە ڕاست ڕاست بەختی هەژارم
بەختێکی نەحس و چەتوون، داماوم کز و زەبوون
گیرۆدەی چەرخی گەردوون، ڕۆژ و شەو هەر لە زارم
بەشم هەر زار و شینە، لە دووری ئەو شرینە
دەوای زام و برینە، زۆر حەزین و بیمارم
لوتفیناسناوی ئەدەبی تاکەی حەزینی، دڵ شکەستە و برینی
بەسە خەڵوەت نشینی، وەرە سەیری گوڵزارم