زەمانێکە ئەڵێم یاڕەب بەدەر خەی شۆخی جانانم
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
685 بینین
زەمانێکە ئەڵێم یاڕەب بەدەر خەی شۆخی جانانم
کە بێت و دەرکەوێ بۆ من هیلالی جەژنی قوربانم
ڕجام وایە ئەمن خالیق لەبۆ دەرمانی دەردی دڵ
حەکیمی خازقی خۆم بێ بکا دەرمانی دەردانم
بە شمشێری دوو ئەبرۆی خۆی ڕژاندی خوێنی جەرگ و دڵ
بە جەردەی پەرچەم و زوڵفی ئەمن وا خانە وێرانم
لە تاریکی شەوی زوڵفی لە دەستم چوو خەزینەی هۆش
بە چەرخی ڕوومەتی ئاڵی ئەسیری چەرخی دەورانم
سورەیای گەردنی ئەو بوو چرای دڵمی کە وا کز کرد
تریشقەی تیری جادووی بوو کە خانەی سەبری ڕووخانم
کە ئەستێرەی ڕوخت ون بوو بزر بوو لێم ەموو ڕێگە
بە نەجمی ڕوومەتی ئەو بوو دەلیلی ڕێی بیابانم
بە غەمزە پێی وتم لوتفیناسناوی ئەدەبی، بەسە تاکەی جەفای بێ سوود
جەوابی یەئسی دا دەستم کە وا فرمێسکە بارانم