چاوەکانم وا دیارە فیکری گریانی هەیە

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  683 بینین
چاوەکانم وا دیارە فیکری گریانی هەیە
دڵ و جەرگم وا ئەسووتێ بۆنی بوریانی هەیە
هەوری میحنەت گرمەگرمی موڵکی دڵمی دائەگرت
وا ڕژاندۆتی بە سەرما مەیلی تۆفانی هەیە
ڕۆژ و شەو دەنگی غەزەب دێ وا لەبەر ئەوجی سەما
میللەتی کوردم کە ئیمڕۆ شین و گریانی هەیە
من لەژێر باری سیاسەت دڵ حەزین و پڕ لەغەم
کاکیشم زۆر بێ دەماخە کەیفی سەیرانی هەیە
شیوەنی سەختم لە پێشە ڕێگەکەم دوور و خەتەر
دڵ ئەناڵێی زۆر بە سۆز ئازاری هیجرانی هەیە
خۆم لە خۆم حەیران ئەمێنم یەک وجوود و سەد میزاج
چاو لە گریان دڵ حەزین و مەیلی ناڵانی هەیە
لوتفیناسناوی ئەدەبی بەس ورد بە لە تەقدیری حەق و زاتی خودا
کوللی حوکمێکی بزانە سڕی نیهانی هەیە