بۆ نەگرێم من بە دائیم دڵ بە زەخم و ئێشەوە
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
649 بینین
بۆ نەگرێم من بە دائیم دڵ بە زەخم و ئێشەوە
تەن وەکوو داری چنارە شەق شەقە بە تێشەوە
ئیمڕۆ ئەسیر و زەلیلم کۆتی دوژمن وا لەپێم
دوێنێکە نەعرەم ئەهات مانەندی شێر لە بێشەوە
تاکوو ئیستاکە لە ڕۆژی نیوەڕۆدا ڕامبوارد
ئیستا ڕۆژم لێ بزر بوو وام لە تاریکی شەوە
هەر وەکوو تاژی لە ڕەسدا ڕام ئەکێشێ بۆ نەچیر
کامیان تۆ ئەمر ئەکەی چیمە لە خزم و خوێشەوە
بۆتی ئەگرم هەر وەکوو کەروێشکی بێ خەبەر لەلان
بەڵکوو باخڵ خۆم ئەبینم بە پارەی بەخشیشەوە
عالەمی ئیمڕۆ ئەسیرە گشت بە دەست ئەتماعەوە
تۆ ئەبێ چی بکەی هەژار وا بەو دڵەی پڕ ئێشەوە
لوتفیناسناوی ئەدەبی لۆمەی کێ ئەکەی زیاد لە عالەم هەر ئەتۆی
لای دونیات چاک و وێران کرد تۆ لە سای دەروێشەوە