وەرە کوردە قوڕ بپێوین سوبح و ئێوار

هێرشی غەم
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  643 بینین
وەرە کوردە قوڕ بپێوین سوبح و ئێوار
کوردی شیوەن بە جۆش دەین با بناڵین پڕ بەزار
هێرشی غەم وا بە جارێ دەشت و دونیای دایە بەر
ها بەڵا وەک تەرزە بارێ بۆ گەلی کوردی هەژار
زیڕەی منداڵ و ژن وا لە ئەوجی حەوتەمین
زەڕەیێ ڕەحم نەما دەرهەق مناڵ و ئیختیار
هەر چەمێ ڕووی تێ ئەکەی هەر کوێرە شیوێ بۆ پەنا
مەیتی کوردە تێیا ڕزاوە کەوتووە گشت بە قەتار
ڕوو لە هەر کەس گەر بکەی بۆ ڕێگەی ڕزگاری خۆت
لێت ئەدا و ئەتپێکێ هەر وەک ماری چنگی خوین خوار
ماوەیەکی زۆر درێژە کوردە تۆ وا ڕەنج ئەدەی
وا بێ بەش بووی تۆ لە گشتی داخەکەم بۆ کوردەوار
لوتفیناسناوی ئەدەبی جەرگی گشت برینە ئاوی چاوی جارییە
دەروونم پڕ لە ئاخ و غەم داخی دڵمە سەد هەزار