کوردە بۆچ دایم دەناڵێنی لە چەرخی ڕۆژگار

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  637 بینین
کوردە بۆچ دایم دەناڵێنی لە چەرخی ڕۆژگار
گشت کز و داماو و عاجز ڕەنگ زەرد و لێو بەبار
کوردە دەردت زۆر گرانە بێ دەوا و هەم بێ تەبیب
چارەی خۆت گەر نەکەی زوو ماڵ وێرانی ڕەنج خەسار
خاوەنی چەن هۆز و تیرەی موڵکی چاک و ڕزقی زۆر
کەچی هەر تووی بێکەس و برسی و بێ جێگە و دیار
سەیری مێژوو کە بکەی ئەی کورد مەعسوومی فەقیر
چاک ئەزانی چۆن بووە شێری کوردی نامدار
نەنگە بۆ توو چاوەکەم سەیری حاڵی خۆت بکە
چەن پەرێشان و زەبوونی تابەکەی گریان و زار
عالەمی غەیرە بە جارێ پێ گەیی هەر تۆ نەبێ
مایتەوە بۆ ژێر چەپۆکە وەک هەتیوێکی هەژار
بەسیە خۆخۆری لەناو بەن تۆیێ ئاژاوە و نیفاق
وەک برابن ڕۆژی تەنگانە لە هەر گۆشە و کەنار
ڕاپەڕن گشتان بە جارێ بۆ شکۆهی قەومی کورد
دەسخەنە ناو دەستی یەکتر خەڵکی لادێ و ئەهلی شار
بۆ فیدای خاکی وەتەن لوتفیناسناوی ئەدەبی وەرە مەیدانەوە
سەد شوکر چاوی هەڵێنا ئیمڕۆ کوردی هۆشیار