ڕوو لە کوێ کەم کاکی کوردم دەردی دڵەکەم ئاشکار

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  449 بینین
ڕوو لە کوێ کەم کاکی کوردم دەردی دڵەکەم ئاشکار
دڵ هەموو کاتێ ئەسووتێ هەر وەکوو تەننووری نار
چاو بە ئاو و دڵ بە حەسرەت خواردنم زووخاو و خوێن
سەیلی ئەشکم وا بە خوڕ دێ چەشنی بارانی بەهار
سەیر ئەکەم زۆر پیاوی دانا خواردنی خوێنی دڵە
عاجز و زەلیل لە دەستی چەرخی دەوری نالەبار
هەر وەکوو شێران لە بێشە ڕوو لە دەشت و کێو ئەکەن
ئێستە ڕووت و گێژ و برسی سەرکزی کۆڵانی شار
بەعزە ئینسانێ ئەبینم غەدر و تەعدات لێ ئەکەن
دێن بە تەکتا ڕائەبوورن لاچۆ کابرا تۆی چ کار
هەر کەسێ واهات لەلاوە ئیمڕۆ گشتیان پێ گەین
بوونە بەگزادە و ئەفەندی پێت ئەڵێن تۆی خزمەکار
چەن کەسانێکی ئەببنم تیرەیان مەعلوم نییە
وەک تری ئیستا ئەوە دەم سپی کوردی هەژار
میللەتی کوردی خۆخۆر بۆ یەکتری نابین بە هیچ
پیشەمان هەر بۆ تەماعە ڕۆژ و شەو وەک سەگی هار
ئەی خودایە تابەکەی ئەم پەستییە بۆ من دەبێ
لوتفیناسناوی ئەدەبی تۆ حەقت چییە دانیشە بۆ خۆت دەرکنار