ئەی چاو بە تۆ چی ڕوخساری دولبەر

نازک نازداران
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 2 خولەک  783 بینین
ئەی چاو بە تۆ چی ڕوخساری دولبەر
دوایی عومرتە هەی خاکت بەسەر
بە تۆ چی شادی بەزمی دڵداران
بە تۆ چی سەیری باغ و گوڵزاران
بەتۆچی گەشتی چیمەن و گوڵزار
کە تۆ گیرۆدەی بە داوی ڕۆژگار
بە تۆ چی ڕوخسار ڕووی مەهجەنبیان
قامەت وەک عەرعەر شۆخی شیرینان
بەتۆچی شایی و سەیران و سوحبەت
بۆخۆت بناڵە لە کونجی خەڵوەت
بە تۆ چی گوڵ گەشت فەسڵی بەهاران
غەمزە و نەزاکەت نازک نازداران
بە تۆ چی سەیران کانی و کانی ئاو
بێستان و باغان سەر شەت و شەتاو
ئەی دڵ هەتا کەی تۆ خەیاڵ ئەکەی
لە سوخمەی ئاڵ و مەمکی زەرد وەک بەی
لە یادت دەر کە بەزمی عاشقان
ئەمجارە وەرە سەر زیکری یا ڕەحمان
تازە زینەتی دونیات لە دەس چوو
مەیخەرە یادت عومرەکەی پێشوو
لە خەو هەڵستە بێ خەبەر ماوی
لە هاوڕێ کانت زۆر بەجێماوی
چاوت هەڵبڕە داماوی هەژار
بکە بە سەردا خاکی ڕەهگوزار
خەرمانی عومرت مەعلووم بابردی
ئەم چەرخە چی ویست ئەوا پێی کردی
ڕۆژ و شەو دائیم زیکری خودا کە
تەرکی زینەت و حوبی دونیا کە
سەجدەگاهەکەت تەڕکە بە خوێناو
بگریە لە داخ عومرەکەی فەوتاو
دڵ وەک ئاوێنە پاک بکە لە غەش
غەیرەز زاتی خوا تێی نەکەوێ بەش
لوتفیناسناوی ئەدەبی هیچ ئیشێ بە هەوا نابێ
تاکوو شەرتەکان گشت نەیێنە جێ