یەکەم بە ناوی خودای لامەکان

نامە بۆ مەلا ئیبراهیم لە دێی شێخان لە ناحیەی کۆیری
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 2 خولەک  597 بینین
یەکەم بە ناوی خودای لامەکان
دووەم سەڵاوات لە فەخری ئەکوان
برای خۆشەویست مەلا برایم
حاجی و مودەڕس دیانەت قایم
ئومێدم وایە لە دەرگای یەزدان
بە درێژی عومرت نەبی دڵ گران
سیحەت و وجوود نیعمەتی دونیا
دوور بێ لە بەڵای خودای بێ هەمتا
ڕەنگت هەر گەش بێ چاوت ڕووناک بێ
دەفتەری خەتات دائیما پاک بێ
جەرگت نەسووتێ لە جەفا دوور بی
هەرگیز لە باخی شادی و سروور بی
عەیش و نۆشەکەت دائیم شیرین بێ
دوژمنت دائیم دڵی غەمگین بێ
ئەوەندەت سەلام بۆ ڕەوان ئەکەم
کزەی دەروونم نووری دیدەکەم
لە ارێزەوە هەتا دێی شێخان
بەقەی گیای بەهار سەلام بێ لێتان
بە ڕۆژ و بە شەو فکرم وا لای تۆ
زۆر ئارەزوومە دیدەنی ڕووی تۆ
دائیما وێنەت وا لە بەر چاوم
وەکوو پەروانە هەڵکڕووزاوم
لە ڕووی لوتفەوە ئەپرسی ئەحواڵ
سوپاس بۆ خودای گەورەی لەیەزاڵ
زۆر لە سیحەت داین هەموو زۆر چاکین
لە لۆمەی پیاوی ڕەزیل بێ باکین
ئیدارە و سیحەت بە دڵ دوستانە
ئیشمان هەر کەیفە هەر شادومانە
ئیتر هەر بژی بە خۆشی و شادی
دوور بی لە غەم و لە نامورادی
بە گوێرەی زانین خۆم کە وتوومە
گەر کەم و کووڕەلێم مەکە لۆمە
لوتفیناسناوی ئەدەبی ئەڵێی چی شیعرت زۆر جوانە
بۆ پیاوی هۆشمەند قووتی ژیانە