ئەی دڵ ڕاپەڕە شینێ بەرپا کە

خاکی ڕەهگوزەر
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  494 بینین
ئەی دڵ ڕاپەڕە شینێ بەرپا کە
خاکی ڕەهگوزەر بەسەر خۆتا کە
هەتا ئەتوانی بە ڕۆژ و بە شەو
ڕی ڕجا بگرە لە دەرگانەی ئەو
گوناهت زۆرە لە حەد چوە دەر
پەنا هەر بەتۆ بینای دادگەر
پشت ببەستە بە ڕەحمی خودا
ڕوو بماڵە خاک بە ترس و ڕجا
بە خواردن و خەو ڕۆژ مەبەرە سەر
عومر بچوێنە بە ترس و خەتەر
خاک بەسەردا کە وەک برا مردوو
دونیا نامێنێ نە بۆ من نە توو
زیکر و عیبادەت مایەی ئیمانە
تەرکی حەرام و درۆ و بوهتانە
سەرف کە عومر لە کردەی شیرین
قەت مەکە هاوڕێ پیاوی کەم دین
چاوچنۆک مەیە تەماع کار ڕەزیل
بۆ جیفەی دونیا خۆت مەکە زەلیل
بەرگی قەناعەت بکەرە بەرت
تاجی سەربەستی بنێ سەر سەرت
لوتفیناسناوی ئەدەبی دەردەکەت زوو بکە دەرمان
با لە قیامەت نەبی دڵ گران