پەنا بە دەرگات شای خیر البشر

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  561 بینین
پەنا بە دەرگات شای خَيرُ البَشَرعەرەبی
لە دونیا و عوقبا هەر خۆتی ڕابەر
ئەگەرچی زۆرە جورم و گوناهم
لە خزمەتباری من ڕووسیاهم
هەتا گەردنم ناو بەحری عوسیان
ڕجام قەبووڵ کە دەستم بە دامان
خۆت شەفیعم بە ئەی عالی مەقام
چونکە سەرتاپا من غەرقی خەتام
بەڵکو لە سایەت ئەی نووری بەسەر
بگەم بە مەرام لە ڕۆژی مەحشەر
باری سەرشانم گەلێ گرانە
دەردم کوشندە بەبێ دەرمانە
گوناهم زۆرە بێ حەد و ئەژمار
گەلێ مەلوولم بۆ ڕۆژی پرسیار
وەها شێواوە شعور و هەستم
دەبینی دائیم وەک گێژ و مەستم
دەفتەرم سیاهـ زۆر شەرمەزارم
چاوەڕێی ڕەحمی پەروەردگارم
مەگەر هەر بە خۆی ڕەحمێ بنوێنێ
ڕزگارم بکا و خەمێ نەمێنێ
ئەگینا لوتفیناسناوی ئەدەبی زۆر پەرێشانە
بۆ حاڵی زاری هەر لە گریانە