بە فریام کەوە ئەی یەزدانی تاک

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  500 بینین
بە فریام کەوە ئەی یەزدانی تاک
لەم ژینە گەلێک پەشێوم خەمناک
هەموو شت لای تۆ بە کونفەیەکون
دەتوانی جیهان بکەی بان و بن
هەزاران هەزار جۆرە ڕوح لەبەر
دروستت کردۆ لە بەحر و لەبەر
منیش عەبدی تۆم هەژار و داماو
تیمار کە دەردم ئەی بینای چاو
تاکەی بەم جۆرە ئەم ژینە تاڵە
ئازار بچێژم ئەمن بەم حاڵە
سەبری ئەیوبم لە کوێ بوو قوربان
هیچ شتێ لای تۆ خۆ نیە پەنهان
پێمان عەتا کە قەترەیێ ڕەحمەت
لوتفیناسناوی ئەدەبی دەناڵی ناو بەحری میحنەت