ئەی ڕەئیسی جەمعی مەخلووق شاهی شاهانم وەرە

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  950 بینین
ئەی ڕەئیسی جەمعی مەخلووق، شاهی شاهانم وەرە
ئەی ئەمیری هەردوو دونیا، مەردی مەیدانم وەرە
من گوناهبار و خەجاڵەت ڕووڕەش ڕۆژی جەزام
خاوەنی عیز و شەرەف تۆی ڕۆح بەقوربانم وەرە
خاتری ڕوخساری نوورینی جەنابت خوای مەزن
ئەرز و ئاسمانی دروست کرد چاو بەگریانم وەرە
من ئەزانم کردەوەی چاکەم نییە سا چی بکەم
ڕەحمەتێ فەرموو گەدام بۆ ماڵی وێرانم وەرە
من ئەوەندە هەوڵ ئەدەم نەفسم لە دەستم دەرچووە
چیی لە مەیل نەفسی بەدکەم، جانی جانانم وەرە
گەر لەمەولا خوا بەخۆی ڕەحمێ بکاتە حاڵی من
نەفسی بەدکارم ئەکوژرێ، دڵ بە قوربانم وەرە
هەر وەکوو سیروانناوی تایبەت لە چاوم ئاو ئەچۆڕێ بێ وچان
ڕووڕەش دونیا و قیامەت، دەستەدامانم وەرە
لوتفیناسناوی ئەدەبی بەس شیوەن بکە بۆت ناگیرێ نەفسی بەدت
شاهی لەولاک بێتە ئیمداد نووری ئیمانم وەرە