ئەوا کۆچی کرد مانگی ڕەمەزان
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
615 بینین
ئەوا کۆچی کرد مانگی ڕەمەزان
ئەو کەسەی خواردی ئەو بوو پەشیمان
بێ بەش لە خەیری ڕۆژوو بوو ئەو کەس
ئەو ڕەنج خەسار بوو لە هەر دوو جیهان
جەژنە ئەوا هات بە خۆش و شادی
یاخوا بە خێر بێ جەژنی موسڵمان
خوایە بە شەرەف حەزرەتی ڕەسووڵ
ئەمن و ئاسایش بۆمان کەی نیشان
ئەوەندەی توانیم هەوڵم تیاداوە
بە ویرد و نوێژ و خوێندنی قورئان
گەرچی گوناهم وەک چیا وایە
بەڵام ڕەحمی تۆ بێ حەد و پایان
دەسەڵات لە دەس بەندە چی هەیە
غەیر ڕجا کردن لە دەرگەی یەزدان
خۆزگە بەو کەسەی ئەکەوێتە بەر
شەفاعەتی ئەم مانگەی ڕەمەزان
مەغفیرەت بۆ ئەو دێتە خوارەوە
سەر بەرز و دڵ خۆش لە هەردوو جیهان
من ماڵ کاولم زۆر بار گرانم
لە ئەمر و نەهی زۆرم هەن نوقسان
لوتفیناسناوی ئەدەبی بگریە مەخەو ڕۆژ و شەو
بناڵە بۆ خۆت شەو هەتا بەیان