بابەتی٢

ئەسڵی یەکەم
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  769 بینین
باوەڕت ببێ بە قەزا و قەدەر
هەرچی کە بووە یا ئەبێ یەکسەر
هەر بە ئیجاد و خەلقی خودایە
لەسەر ئیرادەی خودای تەنهایە
قەزا بە مەعنای ئیرادەی زاتە
بۆ هەرچی ئەبێ لەم کائیناتە
قەدەر بە مەعنا ئیجادی ئەشیا
لەو زەمانەدا بۆی قەرار درا
ئیجادی ئەشیا هەر بۆ خودایە
خەلق لایقی زانای بینایە
ئێمە جاهیلین بە ئەنجامی کار
چی چاکەو ئیقباڵ، چی بەدەو ئەدبار
هەر لەو کاتەدا کە ئیشێ ئەکەین
ناتوانین تەواو تەفسیلی بدەین
ئەو بازە بردت پانی چەن پێیە
چەن جومگەت جووڵا و چەنێ لەجێیە
ئەگەر کەسێکیش لە تۆ بپرسێ
جوابت پێ نییە قیمەتی فلسێ
هەر شتێ ئەکەی حەرەکە و سکوون
دائیم موحتاجی بۆلای ڕەهنموون
ئینکارم مەکە ئەمە یەقینە
ئەغڵەب بێهۆشی وەکوو مەکینە
گەلێ جار عەزمت بۆ پەیدا ئەبێ
بڕێ جار عەزمت لێ بەرباد ئەبێ