بابەتی٤

پرسیار و عیتابی خوای تەعالا
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  677 بینین
پاش ئەمە خودای عەلیم و خەبیر
دێتە سەر عیتاب لە ئەهلی تەقسیر
پرسیار ئەکا لە جین لە بەشەر
بۆ بێباوەڕی و بۆ کردەوەی شەڕ
لە پێغەمبەران بۆ وەزعی عیباد
لە خسووس وەزعی تەبلیغ و ئیڕشاد
لە عولەماکان ئەپرسێ یەکسەر
لە ئەمری مەعرووف، نەهی لە مونکەر
هەروا لە ئوممەت ئەپرسێ بە عام
لەسەر ئیتاعەی عولەمای ئەعلام
ئەپرسێ بە قەهر لە ئەهلی بیدعەت
لەسەر ئیزهاری زیددی شەریعەت
ئینجا ئەمر ئەکا بە جەزای چاکان
هەم بە عەزابی دەستەی ناپاکان
مەگەر مەشموولی عەفوو مەغفیرەت
هەر بە ڕەحمی خوا یا بە شەفاعەت