بابەتی٢١
موجتەهیدانی ئوسوولی دین
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
3 خولەک
750 بینین
لە عەسری نووری سەییدی ئەفزەل
عەقیدە ساف بوو لە وەهم و خەلەل
هەروەها عەسری قەومی سەحابە
هەم تابیعینی ساحێب نەجابە
ئینجا موسوڵمان پرژ و بڵاو بوون
خراپ و چاکیان پێک تێکەڵاو بوون
چوون دوور کەوتەوە دەورەی سەعادەت
دەرکەوت سەوادی فەساد و بیدعەت
گەرچی لەو وەختا زۆر بوون ئیمامان
دانا بۆ ئەسڵ و فەرعی ئەحکامان
دەرکەوتن دوو شێر زۆر بە مەردانە
لەسەری چوارەم قەڕنێ زەمانە
شێخ «ابوالحسنعەرەبی» ئەشعەری نەسەب
شێخ «ابومنصورعەرەبی» حەمیدە حەسەب
ئیهتیمامیان کرد لە ڕێی خودادا
ئەم لە سەمەرقەند ئەو لە بەغدادا
لەسەر مەشرەبی حەزرەت و ئەسحاب
بەیانیان فەرموو عەقیدەی سەواب
شێخ «ابوالحسنعەرەبی» ئەشعەری جەلیل
خۆی ناوی عەلی باوکی ئیسماعیل
جەددی نۆهەمی ئەبوومووسایە
کە لە ئەسحابی «رسول اللّهعەرەبی»یە
دووسەد و حەفتای تاریخی هیجرە
موتەوەللید بوو لە شاری بەسرە
ئیعلانی فەرموو لە ڕۆژی جومعە
لە بەسرە ڕەددی ئەربابی بیدعە
جا هیجرەتی کرد بۆ شاری بەغدا
لەبۆ ئیڕشادی سوننەت و هودا
تەسنیفی هەبوو هەتا پەنجا و پێنج
هەموو موفید بوون بۆ ئیسلام بێرەنج
لە سێسەد و سێ و کەسرێ لە هیجرە
بە سەکتەی قەلبی فەوتا لە حوجرە
***
شێخ «ابومنصورعەرەبی» ناوی موحەممەد
«علم الهُديعەرەبی» لەقەبی ئەمجەد
باوکی موحەممەد باپیری مەحموود
تەئویلاتی ئەو مەشهوورە و مەوجوود
لە ماتوریدا هاتووەتە دونیا
لە سەمەرقەندا دەرچوو لە دونیا
تاریخ زیاتر بوو لە سێسەد و سی
وەفاتی فەرموو ئیمامی قودسی
هەرکەس تابیع بێ بەم ئیمامانە
لە ئیعتیقادا ساحێب ئیمانە
***
دوو شێخی حەدیس ئیمامی ئوممەت
مەعدەنی نوور و مەنبەعی ڕەحمەت
یەکەم مەحبووبی حەزرەتی باری
ئیمامی حەدیس شێخی «بوخاريعەرەبی»
ناوی موحەممەد «ابوعبداللّهعەرەبی»
باوکی ئیسماعیل بە مەقام و جاهـ
تەئلیفی ئەوە زەریف و مەلیح
جامیعی مەشهوور «جامع الصّحيحعەرەبی»
ئەعلای کتێبی میللەتی ئیسلام
لەپاش قورئانی هادی بۆ ئەنام
مەولید بوخارا و قەبری لە خەرتەنگ
شوێنێکی کۆنە لەلای سەمەرقەند
تاریخی بوون و وەفاتی مەشهوور
«وَلَدَ في صِدقٍ وَ ماتَ في نُورعەرەبی»
دووهەمیان «مُسلمعەرەبی» وەلەدی حەجاج
بۆ سەری ئیسلام بوو بە زەڕڕین تاج
نیسبەت قوشەیری، وەتەن نەیسابوور
لە دووسەد و شەش هاتووەتە زوهوور
لە دووسەد و شەست عەلاوە یەک ساڵ
بە لیقای خودا گەیشت بە کەماڵ