بابەتی١٩
ئیمامی ئەحمەد بن حەنبەل
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
702 بینین
موتەوەللید بوو ئەحمەد بن حەنبەل
لە سەد و شەست و چواری موکەممەل
بە حەفتا و حەوت ساڵ گەییوە عومری
لە بەغدا لەسەر دیجلەیە قەبری
***
ئەم چوار زاتانە بە حەق ئیمامن
موجتەهیدینی دینی ئیسلامن
عادڵ و عالم بە ئایەی ئەحکام
بە ئەحادیسی سەییدی ئەنام
گشت ساحێب پایەی میانەی مەقبووڵ
لە عەرەبییە و بەلاغە و ئوسووڵ
خۆلاسە شەرتی ئیجتیهاد بۆ دین
لەم زاتانا بوو بە «علم اليقينعەرەبی»
غەیری ئەمانەیش لە موجتەهیدین
هەرچۆن عالم بوون بە ئەحکامی دین
فەقەت مەزهەبیان تەدوین نەکراوە
بۆیە تەقلیدیان ڕەوا نەدراوە