بابەتی٢

«بَعث»ی پێغەمبەران بە قەتعی پێویستە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  811 بینین
ئینسان با ژیر بێ هەر عەقڵی خامە
لەبۆ بەعزێ شت عەقڵی نەفامە
یا با دانا بێ بە ئیشی دونیا
ئاگادار نییە لە کاری عوقبا
هەر داگیر ئەکرێ بە هەوای نەفسی
ئەکەوێتە شوێن ئەغرازی شەخسی
چونکە نەیدیوە ڕۆژی قیامەت
خۆی ئەهاوێتە چاهی نەدامەت
ئەگەر عەقڵی تۆ وەکوو چرایە
نووری ئەنبیا شەمسی «ضیا»یە
هەر پێویستە بۆی نووری هیدایەت
کە لە ئەنبیا ئەکا سیرایەت
ئەو نوورە مایەی شەرحی سدوورە
بۆ ئەو قووەتە ئینسان مەجبوورە
هەر بەو نوورەیە کاتێ هەڵگیرسێ
بێ ئەوەی زاهیر لە کەس بترسێ
لە ئیشی چاک و خراپ ئەپرسێ
لە سزای ڕۆژی جەزا ئەترسێ
هەر بەو نوورەیە کە هۆشیار ئەبێ
لەسەر قیامەت خەبەردار ئەبێ
بۆ خۆی و بۆ خەلق ئەکەوێتە ڕێ
هەر مەشغووڵ ئەبێ بە ئیشی بەجێ
بە قەد ئیتاعەی هەوای نەفسانی
ئینسان ناقیسە نووری ئیمانی
ئیمانی کامڵ نوورێکی پاکە
هەرکەسێ بیبێ کردەوەی چاکە