بابەتی٢

سیفاتی سەلبییە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  786 بینین
ئوسووڵی سەلبی پێنجن موحەققەق
«قدمعەرەبی» و «بقاعەرەبی» و «وحدتعەرەبی»ی موتڵەق
«استغنا»ی موتڵەق لە گشت ماسیوا
نا موماسیلی بۆ هەموو ئەشیا
قیدەم نەیبووە عەدەمی سابیق
بەقا بۆی نابێ عەدەمی لاحیق
وەحدەت یانێ ئەو بێ تەعەددودە
لە شیرکەت بۆ غەیر باش موجەڕڕەدە
هەر ئەو خالیقە لە بۆ مەخلووقات
چ لە زەوات بن یاخود لە سیفات
هەر ئەو واجبە و باقی مەوجوودات
بە ئیجادی ئەو وەر ئەگرن سوبات
هەر ئەو بۆ عالەم ئەشێ بە مەعبوود
هەر بۆ ئەو ئەشێ ئیتاعە و سجوود
بێ ئیحتیاجە لە ماسیوای خۆی
ماسیوا هەمووی موسەخخەرە بۆی
ناشوبهێ بە هیچ، هەرچی بێتە دڵ
خودا وا نییە ئەی برای عاقڵ
نە وەکوو ماددە و نە وەکوو سیفات
نە بە سەریا دێ عیللەت و ئافات
جیهەت و جێگا بۆ زاتی نییە
زاتی لە وەخت و زەمان بەرییە