بابەتی٦

ڕۆژوو نەگرتن بۆ کێیە و شەرتی چییە؟
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  792 بینین
ڕۆژوو نەگرتن تەجویزی ئەدرێ
بۆ موسافرێ دوو مەنزڵ ببڕێ
هەم بۆ نەخۆشی بە ئێش و ئازار
ئیجازە هەیە شەرعەن بۆ ئیفتار
هەروەها حائیض هەم شەخسی مەحسوور
بۆ ئیشی گران ناچار بێ و مەجبوور
«تُحفە» بهێنە و بیخوێنەرەوە
ئەم مەقسوودانە لێک بدەرەوە
لەپاشا قەزا بەبێ کەفارەت
لازمە بۆیان بەپێی شەریعەت
ژنی حامیلە یا ژنی شیر دەر
بۆ حەمڵ و مناڵ ببینێ زەرەر
فەرزە لەسەریان ئیفتار و قەزا
فیدیەش لازمە بۆ ئەجر و جەزا
پیر و نەخۆش و پیاوی شلەپەت
هەر فیدیە ئەدەن بیگرە گوێچکەت