بابەتی٤
شەرتی ڕۆژوو چییە؟
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
808 بینین
شەرتی ڕۆژووە نیەتی ئینسان
بە شەو بۆ ڕۆژووی ڕۆژی ڕەمەزان
نابێ هیچ عەینێ بە ڕۆژا بڕوا
بە خاڵیایی ئەندامی تۆدا
وەکوو کراکە و برناخ و گەروو
سک، بەر و دوا، حاڵی ببە زوو
زەرەری نییە بە دڵ نەلەرزی
بگاتە ڕەگت دەرمانی دەرزی
هەم بێزەرەرە دەرمانی ئەجزا
با تەئسیر بکا لە مۆخ و ئەعزا
چونکی سک نییە بە عورف و عادەت
«مغنيعەرەبی» ببینە و وەربگرە حیکمەت
بەڵێ کە دەرزی گەییە نێوی سک
ڕۆژوو ئەشکێنێ بەبێ شوبهە و شک
زەرەری نییە تۆزی سارا و دەشت
تەئسیری کلیش کە چاوت پێ ڕەشت
دووکەڵی کوورەیش بە قەدەر عادەت
نەک هی جگەرەی تاڵی پڕ بیدعەت
پارێز لە عەمدی جیماع و ئینزال
خۆ ڕشانەوە شەرتە بێ جیدال
جیماعی عەمدی بۆ شەخسی فاعیل
قەزا و کەفارەت پێی ئەبێ حاسیل
ئازاد کردنی عەبدێکی بە دین
لە عەیبی عەمەڵ سالم بێ و ئەمین
جا ڕۆژووی دوو مانگ لەپاش ڕەمەزان
ئیفتاری ڕۆژووی نەیەتە ناویان
ئینجا نان دانی شەست کەسی میسکین
بۆ هەر یەکێکیان موددێ، قووتی ژین