بابەتی٥٤

دفنی مردوو
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  730 بینین
جا وەختی دفنە بۆ شەخسی مردوو
لەسەر سەفەرە باشە بڕوا زوو
بە وەزعی حورمەت بە سەیری سورعەت
بۆسەر مەقبەرە بکەن حەرەکەت
بە قەد قامەتێ قەبری قووڵ بکەن
چاڵ و گۆڕیچە، یا چاڵ و لاکەن
لەپاش داپۆشین سوننەتە تەڵقین
هەم دوعای تەسبیت بە دینی موبین
ئەڕواحی مردوو باش ئاگادارن
لە وەزعی خۆیان باش خەبەردارن
ڕۆح جەوهەرێکە لەتیف و قودسی
دوورە لە ماددەی کەسیفی شەخسی
عالەمی قەبریش پێی ئە ڵێن بەرزەخ
وێنەی بەهەشتە یا وێنەی دۆزەخ
بە وێنەی نووستوو زەحمەت و ڕەحمەت
واریدی ئەبێ نیقمەت و نیعمەت
هیچ قسەیش ناکا هەتا نووستووە
عەینەن ئەم وێنە وێنەی مردووە
باوەڕت ببێ ئەگەرچی غەیبە
فەرموودەی حەزرەت بێ شوبهە و ڕەیبە
سابتمان بکا خالیقی کەونەین
لەسەر جوابی باشی مەلەکەین
بە یومنی ڕۆحی سەییدی ئەنام
بڕژێ بە سەریا سەلات و سەلام