بابەتی٥٣
نوێژی مردوو
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
700 بینین
فەرز کیفایەیە نوێژ لەسەر مردوو
لە دوای شۆرینی ئەندامی هەموو
بە شەرتی پاکی محەلل و جێگەی
پاکی ئەو جلەیش بە سەریا ئەدەی
بۆ پاکی جێگا حاشیەی جەمەل
بەیانی ئەکا سەریح نەک موجمەل
ڕوکنە چوار تەکبیر هەموو لە قیام
لەپاش ئەووەڵیان فاتیحە تەمام
لەپاش دووهەمیان سەلات و سەلام
پاش سێهەم دوعا، پاش چوارەم سەلام
جەماعەت چاکە چاکتر بە سێ سەف
بە ڕیوایەتی خەلەف لە سەلەف
لەسەر چەن مردوو پێکۆ دابنرێ
بە تەنها نوێژێ ئیکتیفا ئەکرێ
بەم شەرتە وەلی بەمە ڕازی بێ
وە ئیللا بە جیا نوێژیان بۆ ئەکرێ