بابەتی٥٠
ئەو نوێژانە کە سوننەتن
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
3 خولەک
1043 بینین
لەسەر دوو بەشن نوێژانی سوننەت
لە بەشێکیانا هەیە جەماعەت
بەیانیان ئەکەم بە نەهجی پایە
لەسەر فەرموودەی ئەهلی دیرایە
دوو ڕکات جەژنی ڕەمەزان و قوربان
بەینی ئیشراق و زەوال بە میزان
پاش ئەوان نوێژی کسووف و خسووف
دوو ڕکات نوێژن بە شێوەی مەعرووف
لە هەر ڕکاتێ هەیە دوو قیام
بۆ دوو فاتیحە، دوو ڕکووع تەمام
نوێژی ئیتیسقا بۆ داوای باران
دوو ڕکات نوێژە بە شەرت و ئەرکان
لەپاش ئەمانە دوو خوتبەی زەریف
بخوێنێتەوە خەتیبی شەریف
جا نوێژی وەتری بە قەدر و میزان
پاش تەراوێحی مانگی ڕەمەزان
یەک و سێ و پێنج و حەوت و نۆ و یازدە
دوو دوو تەحیات و سەلامی ساز دە
ڕکاتی ئاخر تەحیات و سەلام
ئەم شێوە باشە بە شەرعی ئیسلام
ئینجا تەراویح پاش عیشا تەمام
بیست ڕکات دوو دوو، تەحیات و سەلام
***
بۆ قیسمی دووهەم جەماعەت نییە
بەوێنەی «ضُحيعەرەبی»ی ساحێب مەزییە
لەپاش ئیشراقە تا وەختی زەوال
دوو ڕکات تا هەشت بە قەدر و ئیجلال
جا نوێژی ئیحرام، جا نوێژی تەواف
دوو ڕکات نوێژی بێشوبهە و خیلاف
ئەمجارە نوێژی تەحییەی مەسجید
لە نێو مزگەوت و ڕەحبەی مەساجید
ئەمجارە نوێژی «سنّة الوضوءعەرەبی»
کە دەسنوێژت گرت بەجێی بێنە زوو
دوو ڕکات لە ماڵا کاتێ چوویتە دەر
چ بۆ سەفەر بێ و چ غەیری سەفەر
کە هاتیتەوە لە سەیری سەفەر
دوو ڕکات لە مزگەوت باشە و موعتەبەر
لە بەینی وەختی مەغریب و عیشا
نوێژی ئەووابین وەختیەتی برا
لە دوو ڕکاتە هەتا بیست ڕکات
بەپێی ئارەزووی ئەوکەسەی ئەیکات
نوێژی «تهجّدعەرەبی» یا «صلاة اللّيلعەرەبی»
پاش بەعزێ نووستن بە ڕەغبەت و مەیل
هەم سوننەتە نوێژ بۆ ئیستیخارە
یانێ داوای خێر لەو خەبەردارە
«صلاة الحاجە» بۆ دەفعی حاجات
دوو تا دوانزەیە، ئینجا موناجات
زۆر خێری هەیە «صلاة التّسبيحعەرەبی»
لە هەر ڕکاتێ حەفتا و پێنج تەسبیح
لەپاش فاتیحە و سوورەتێ قورئان
پانزە جار تەسبیح بۆ خودای مەننان
دە لە ڕکووعا، دە لە ئیعتیدال
هەر سوجدەیێ دە، بێغەم و مەلال
دە لە جلووسی مابەینی ئەوان
دە بۆ دانیشتن لەپاش سوجدەکان
چوار ڕکات نوێژە ڕۆژ بە یەک سەلام
شەو بە دوو سەلام بگات بە خیتام
بۆ وەتری غەیری مانگی ڕەمەزان
جەماعەت نییە بە شەرعی یەزدان
هەروا ڕەواتیب خێریان دیارە
بۆت بەیان بکەم لەسەر ژمارە
دوو پێش بەیانی و پێش نیوەڕۆ چوار
لەپاش نیوەڕۆیش چوارن بە قەرار
چوار بەر لە عەسر و دوو بەر لە مەغریب
دوو لەپاش مەغریب ئەی برای تالیب
لە بەر و دوای عیشادا دوو دوو
ژمارەی ئەمانە گەییە بیست و دوو
***
موئەککەد لەناو قیسمی ڕەواتیب
خێریان زۆرترە بە چەن مەراتیب
دوو بەر لە سوبح و پێش نیوەڕۆ دوو
پاش ئەو و عیشا و مەغریبیش دوو دوو
پاش ڕوتبەی وەترە ڕاتیبەی سەحەر
جا هەشتەکەیتر بگرە بە نەزەر