بابەتی٣٣

شرووتی نوێژی جەماعەت
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  806 بینین
شرووتی زۆرن، ئەووەڵ بڵێم بۆت
قەسدی ئیقتیدا بە ئیمامی خۆت
دووهەم ئەمەیە باوەڕت وابێ
کە نوێژەکەی ئەو ساغ و ڕەوا بێ
پێش نەکەوتنە سێهەم لە ئیمام
لە غەیری کاتی خەوف و ئیلتیحام
شرووتی چوارەم بە شێوەی ئیجمال
دوا کەوتنی ئیمام لە ئەفعال
بەڵام پێویستە لێرەدا تەفسیل
باش حاڵی ببە ئەی برای جەلیل
لە تەحەڕڕوما ئەگەر پێش کەوی
یا هاو ترازووی ئیمام ڕێ کەوی
نوێژت بەتاڵە، چونکی بۆ مەئمووم
پاشکەوتن لێرا واجبە مەعلووم
لە غەیری ئەوا پاش و پێشکەوتن
بە دوو ڕوکنی ساغ ئەگەر ڕێ کەوتن
موبتیلە لەبۆ نوێژی جەماعەت
ئەگەر لەبۆ تۆ نەبێ مەعزەرەت
پێنجەم بۆ نوێژی ئیمام و مەئمووم
هاوڕەنگی شەرتە بزانە مەعلووم
دەی لەم پێنج فەرزا نییە لە ئیمکان
قودوە بە نوێژی مانگ و ڕۆژ گیران
هەروا ئیقتیدا نادرێ ئیجازە
لەبۆ پێنج فەرزە و نوێژی جەنازە
شەشەم پێویستە ئەهلی جەماعەت
هاوڕێی ئیمام بن بۆ فیعلی سوننەت
ئەگەر فاحیش بێ ئیختیلاف لەوێ
وێنەی ئەم باسە ئەگەر ئەتەوێ
کاتێ تەرکی کرد ئیمامی ئەفزەل
سوجدەی تیلاوەت، تەحیاتی ئەووەڵ
ئەبێ نەیانکا مەئمووم بەو حاڵە
ئەگینا بێشک نوێژی بەتاڵە
حەوتەم ئاگایی لە فیعلی ئیمام
وێنەی ڕکووع و سجوود و قیام
بە دیتنی خۆی یا بڕێ مەئمووم
یا بە بیستنی دەنگێکی مەعلووم
هەشتەم گرد بوون لە یەک مەکانا
بە دەستووری شەرع ئەی برای زانا
یا لە مزگەوتا یا لە دەرەوە
گشت ئیحتیمالێ ورد بکەرەوە
وەستانیان ئەگەر لە مزگەوتایە
ئیقتیدای مەئمووم شەرعەن ڕەوایە
یا مابەینیان مەسافەی زۆر بێ
یەکێ لە سێبەر یەکێ لە خۆر بێ
یا لەو مابەینا حائیل بێ، بینا
دیوار، پەنجەرە، یا سەفحەی مینا
مادام ئەو بینا خاوەن دەرگابێ
وەها هاتوچۆ بەوا ڕەوا بێ
یانێ قابیل بێ چوون و حەرەکەت
بۆ شوێنی ئیمام بە گوێرەی عادەت
بەرەو ڕووی قیبلە بە ڕێک و ڕەوان
یا پشتەو قیبلە یا خود لەسەر شان
با ئێستاش دەرگا باش داخرا بێ
مادام بە بزمار قایم نەکرا بێ
بەڵام فەتاوای حاشیەی «بغيهعەرەبی»
ئەڵێ قەید ناکا زەرەری نییە
هەرچەند بە بزمار قایم کرا بێ
ئەمە ئەزانێ هەرکەس زانا بێ