بابەتی٢٤
«اَبعاض»ی نوێژ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
804 بینین
ناوی ئەبعازە لەسەر ئیستیلاح
ئەمانە ئەیڵێین ئەی برای سەڵاح
قنووت و قیام لەبۆ بەیانیان
هەم وەتری نیوەی دوایی ڕەمەزان
سڵاوات لەسەر حەزرەت و ئالی
پاش قنووتەکان چاک ببە حاڵی
لەگەڵ قعوودا تەحیاتی ئەووەڵ
پاش ئەو سڵاوات لەسەر «مُفضَّلعەرەبی»
سڵاوات لەسەر ئالی موحتەرەم
ئەمما لە دوای تەحیاتی دووهەم