بابەتی٩
ئەو شتانەی دەسنوێژ ئەشکێنن
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
1001 بینین
دەسنوێژ ئەشکێنێ شتێ بێتە دەر
با کەم هەڵکەوێ لە دوا یا لەبەر
هەم لە یەکدانی پێستی ژن و پیاو
نەک دان و نینۆک، موو یا ناوی چاو
مەگەر یەکێکیان بچووک بێ بە ساڵ
ئارەزوو نەکرێ بۆ «سَليم الحالعەرەبی»
یاخود مەحرەم بن بە نەسەب یا شیر
یا بە ژن خوازی وێنەی بۆ تەسویر
کچ و دایک و خوشک، خوشکەزا و پوورە
لە خزمانی ژن خەسوو و خەزوورە
دەسنوێژ ئەشکێنێ شێتی و بێهۆشی
حاڵەتی مەستی، یەعنی سەرخۆشی
نووستنی هەرکەس مەگەر بە تەمکین
نەیێ بە سەریا شتی ناشیرین
مەس و دەس لێدان هەر بە بەری دەس
لەبۆ عەیبی خۆت یا عەیبی هەرکەس
ئەگەر سینفێکن تەنها دەس لێدەر
وە ئیللا هەردوو ئەبینن زەرەر
مەگەر مەحرەم بن لەویش دەس لێدەر
دەسنوێژی ئەشکێ و ئەگا بە خەتەر