بابەتی٧

سوننەتەکانی دەسنوێژ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  905 بینین
سوننەتی دەسنوێژ بە نەقڵی سەلەف
«بِسْمِ اللّە» کردن، جا شۆرینی کەف
سێهەم سیواکە، ئەمما بە ئیراک
تام و بۆنی دەم خۆشتر ئەکا چاک
ڕادانی ئاوە لە دەم و لە لووت
بە سێ جار سێ جار، چاکترە و مەزبووت
تەعمیمی مەسحیش لەبۆ سەر و گوێ
دەس خستنە ڕیش و پەنجەی دەست و پێ
پێش بخە لای ڕاست لە دەست و لە پێ
لەسەر لای چەپت سوننەتە و بەجێ
سەرکەوە لە فەرز دامەمێنە پەست
بۆ شۆرینی پێ و دەموچاو و دەست
شەوقی ناوچاو و بریقەی دەست و پێ
ڕۆژی قیامەت بەمە دێتە جێ
شۆرین و مەسحت بە سێ جار سێ جار
بە خێری سوننەت ئەتکا بەهرەدار
یەک لە شوێنی یەک بۆ ئەم ئادابە
تەدلیکی ئەعزات خێر و سەوابە
دوعای پاش دەسنوێژ وەکوو مەشهوورە
ئەگەر بیخوێنی ئیحسانی زۆرە