بابەتی٣

پیسی لە شەرعا چییە؟
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  689 بینین
هەرچی بێتە دەر لە دوا و لە بەر
پیسە، نەک مەنی حەیوان و بەشەر
خوێن و زووخ و کیم، موسکیراتی تەڕ
مردوو، نەک کولە یا ماسی و بەشەر
هەرچی لە خوێنی ئاوەکی دوورە
مردووی مەعفووە، وەکوو مێلوورە
پیسە هەرشتێ لە لەشی زیندوو
جیا ببێتەوە، حاڵی ببە زوو
ئیللا خوری و موو و پەڕی گیاندارێ
کە گۆشتی بخورێ لەبۆ موختارێ
پیسە بەڵغەم و ئاوێ بێتە دەر
لە میعدەی بەشەر، نەک لە سینە و سەر
پاکە بەدەنی گیانداری زیندوو
نەک سەگ و بەراز، یا بەچکەی هەردوو