بابەتی٢

شەرتەکانی نوێژ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  976 بینین
شەرتی نوێژ پێنجە: پاکی جل و جێ
دووهەم پاکی لەش لە هەرچی پیس بێ
لە بێدەسنوێژی، هەم لە لەش پیسی
چونکی عیبادەت ناکرێ بە پیسی
سێهەم هاتنی وەختی نوێژەکان
هەوا بە پەلە نەتخاتە تەکان
شەرتی چوارەمین ڕوو لە قیبلە کە
کەعبەی موعەززەم لە شاری مەککە
پێنجەمین سەتر و پۆشینی عەورەت
لە ناو خەڵکا بی یاخود لە خەڵوەت
پیاو داپۆشێ ناوکی تا ئەژنۆی
ژن هەموو لەشی ئیللا دەست و ڕووی