بابەتی٨٧
واقیعاتی ساڵی بیست و دوو
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
983 بینین
ساڵی بیست و دوو عەمری جوان مەرد
«طرابلسعەرەبی» و «برقهعەرەبی»ی فەتح کرد
لەم ساڵەدا بوو فەتحی «عەسقەلان»
موعاوییە بوو سەرۆکی یەلان
فەتحی کردەوە براکەی نوعمان
خاکی «هەمەدان» پاش سەورە و توغیان
جەریر فەتحی کرد «قەزوین» و «زەنجان»
نەعیم خاکی «ڕەی» مەشهوور بە «تاران»
هەم داگیری کرد «قومس» و «گورگان»
هەم «طَبَرستانعەرەبی» بە هێزی مەردان
بە ئەمری عومەر نەعیمی دڵ پاک
بوو بە کۆمەک و یاوەری سەمماک
تا داگیریان کرد بە سوڵح و پەیمان
تەواوی خاکی «ئازەربایجان»
لەم ساڵا بوو هات سوراقەی مەنسوور
«باب»ی داگیر کرد وەکوو شێری سوور
لە بابەوە چوون بە عەزم و ئیمان
بەکیرە و حەبیب، حوزەیفە و سەلمان
بۆ خاکی «موقان» بۆ «لان» و «تفلیس»
هەموویان داگرت بە ئەمری ڕەئیس
«عبد الرّحمانعەرەبی»ی ئیبنو ڕەبیعە
ئەم پاڵەوانەی پایە ڕەفیعە
بە ئەمری عومەر بە فەتح و زەفەر
ڕۆیی بۆ غەزای تورکی بەلەنجەر
عوتبە بنی فەرقەد شەجیعی مەشهوور
فەتحی کرد هەموو خاکی «شارەزوور»
هەم داگیری کرد خاکی «صامغانعەرەبی»
گەییە نزیکی ئازەربایجان