بابەتی٤٨

موعجیزەی قورئان
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  1148 بینین
ئەعلای موعجیزەی سەییدی عەدنان
لەفزی پڕ مەعنای ئایاتی قورئان
بە ئەمری خودا قەرار دراوە
قورئان لە لەوحا هەمووی نووسراوە
وەری گرتووە جیبریلی ئەمین
بە ئیلقای خودای «ربّ العالمينعەرەبی»
بە بیست و سێ ساڵ بەپێی ئیحتیاج
هێناویە بۆلای شاهی ساحێب تاج
پەری و فریشتە و هەموو ئادەمی
ناگەن بە وێنەی، نە زۆر نە کەمی
نەک دەسوورەتی «اَقْصَرُ السُّوَرعەرەبی»
دوورە لە هێز و تاقەتی بەشەر
مەبنای سەفایە و شیفای سدوورە
مەعنای حیکمەتە و ڕەحمەت و نوورە
تیا هەیە باسی ئەووەڵ و ئاخر
پڕە لە خێری باتین و زاهیر
ئەسراری زۆری لێ ئەبێ عەیان
عولەمای ئەوێ، ئەمما لە ئەعیان
ئەو تەرغیب ئەکا پەری تا بەشەر
لەسەر ئیشی چاک، لەسەر دەفعی شەڕ
لەسەر عەقیدە و باوەڕێکی پاک
لەسەر کردەوە و ڕەفتارێکی چاک
لەسەر ئیسڵاحی ڕەوشت و ئەخلاق
بۆ هەموو بەشەر لە هەموو ئافاق
لەسەر کۆمەکی بۆ خێر و ئیحسان
بە گیان و بە ماڵ، بە حورمەت و شان
لەسەر ڕووخۆشی و ئیمان و سەفا
لەسەر چاوپۆشی و پەیمان و وەفا
لەسەر سیلەی ڕەحم، بۆ خزم و بۆ خوێش
لەسەر دڵسۆزی بۆ شاهـ و دەروێش
قورئانە ئەڵێ قەت غافڵ مەبە
لە ئیتاعەی حەق قەت ماتڵ مەبە
ئەڵێ تێکۆشە بۆ ئادابی دین
فەرامۆش مەکە بەشی خۆت لە ژین
ئەمرت پێ ئەکا بە حیفزی نوفووس
عەقڵ و ئایین و سەروەت و نامووس
لەبۆ خاس و عام وا ئەدا فتوا
کەڕامەت نییە ئیللا بە تەقوا
هەرکەس ئەتقا بێ یەقین ئەو کەسە
هەر ئەو ئەکڕەمە و هەر ئەو ئەقدەسە