بابەتی١٢
نزوولی وەحی لە پاش موددەی سێ ساڵ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
1008 بینین
لەپاش ئەم موددە، ڕۆژێ لە حەرا
هاتە خوارەوە شای ڕوخسار چرا
لەوێ جوبرەئیل دەرکەوتەوە بۆی
لەسەر هەیئەتی بە هەیبەتی خۆی
بەم مولاقاتە زۆر بە پەشێوی
بە زەردی ڕەنگ و بە باری لێوی
بە هەر حاڵێ بوو هاتەوە بۆ ماڵ
جا دایان پۆشی بۆ تەسکینی حاڵ
لەم داپۆشینا جیبریلی ناسیر
نازڵ بوو لەگەڵ سورەی «مُدّثِّرعەرەبی»
پاش ئەمە حەزرەت بە هێز و بە تین
خەلقی بانگ ئەکرد بۆ دین و ئایین
لەبۆ ناسینی خودای تەنها و تاک
بۆ باوەڕی پاک، بۆ کردەوەی چاک
لەبۆ سیلەی ڕەحم، بۆ میهرەبانی
لەبۆ ڕەوشتی بەرزی ئینسانی
بۆ سەخا و بەخشش، بۆ داوێن پاکی
بۆ تێگەیشتن، بۆ دڵ ڕووناکی
لەبۆ دڵسۆزی، بۆ شەرم و وەفا
بۆ پەیمانداری، بۆ سیدق و سەفا
جا ئەهلی مەککە و بادییەی ئەتراف
هەرکەس تاڵب بوو لەبۆ ڕێگەی ساف
یەک یەک و دوو دوو ئەهاتن بۆلای
بۆ دینی ئیسلام ئەچوونە پەنای
بەر لە هەموو کەس خەدیجە و سددیق
پاش ئەوان عەلی، هەم زەیدی عەتیق
بیلال، «ام الفضلعەرەبی» ساحێب هۆش و زەین
ئەمجارە ئەسما «ذات النّطاقينعەرەبی»
عوسمان و زوبەیر هەم عەبدوڕەحمان
هەم سەعد و تەلحە گەیین بە ئیمان
ئەبووعوبەیدە وەلەدی جەڕڕاح
ئەبووسەلەمەی بە سیدق و سەڵاح
ئەمجار ئەڕقەمەی مەخزوومی نەسەب
پایە بوڵەندی ڕەوشت و حەسەب
کوڕانی مەزعوون هەرسێ بە سەرجەم
عوسمان، عەبدوڵڵا، قەدامەی ئەکڕەم
هەم ئیبنو حاریس، عوبەیدەی پەسەند
بە دین گەیشتن بە ڕوتبەی بوڵەند
سەعید کوڕی زەید، لەگەڵ عەیالی
فاتیمەی خەتتاب مەرتەبە عالی
هەموو فائیز بوون بە دینی ئیسلام
ڕازی بێ لەوان عەلیمی عەللام
دەعوەتی حەزرەت بۆ دینی ئیسلام
گەلێ پەنهان بوو لەم بەینا لە عام
ئەوانەیش بە دین موکەڕڕەم ئەبوون
«سِرّاعەرەبی» لە ماڵی ئەڕقەم جەم ئەبوون