بابەتی٤
وەختی حەملی والیدەی و کاتی لەدایکبوونی حەزرەت ﷺ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
1482 بینین
حەملی ئامینە بە مەولای عەرەب
ئەڵێن هاتە جێ لە مانگی ڕەجەب
پاش نۆ مانگ دەرچوو لە بورجی شەرەف
دونیای ڕووناک کرد تەرەف بە تەرەف
لە شاری مەککە بیستەمی نیسان
دونیای جوان کرد بە فەڕڕ و ئیحسان
دووشەممە، دوازدەی «ربيع الاوّلعەرەبی»
دونیا ڕووناک بوو بە نووری ئەکمەل
پێنجسەد و حەفتا و هەشت ساڵی تەمام
میلادی عیسا «عليه السّلامعەرەبی»
لەپاش جلووسی شای نەوشیرەوان
حەفتا ساڵ تەواو ڕۆیی بوو زەمان
پەنجا ڕۆژ لەپاش هێرش حەبەشی
سوپای ئەبرەهە و چەند فیلی وەحشی
شەوی عالەمی کرد بە چراخان
شێوەی زەوی کرد بە شێوەی باخان
شەوێ بوو شێوەی گەلێ جوان بوو
شاهی ڕۆژانی هەموو جیهان بوو
شەوێ تلووعی ئەو بەدرە وابوو
پڕ لە ئارامی و سەیر و سەفا بوو
وادەی قدوومی حەزرەتی سەروەر
هاودەم بوو لەگەڵ نەسیمی سەحەر
یانێ نزیکە ڕۆژ ببێتەوە
دەرگای ڕووناکی واز بکرێتەوە
بە پەیدا بوونی ئەوبوو کە زانست
بەیداخی هەڵگرت لەبۆ حەق پەرست
لەت لەت بوو تاقی هەیوانی کیسرا
ڕێگەی سەرکەوتن لە جیننی بەسرا
گۆلاوی ساوە ئاوەکەی ڕۆچوو
ئاگری مەجووسی کوژاوە و گوم بوو
سەر بەرەو ژێر بوو چەند تەختی شاهان
کەوتە گێژاو و بەختی گومڕاهان
وەختی وەلادەی سەییدی سەروەر
لەبۆ والیدەی نوورێ کەوتە دەر
شاری «بُصريعەرەبی»ی دی بە دوو چاوی سەر
ئای لەم ئیشارە «اللّه اكبرعەرەبی»
یانێ ئەم شاهەی مەککە مەقامە
تەختی ئوممەتی لە موڵکی شامە
بڕۆ بخوێنە کتێبی شیفا
بزانە چی بوو کەلامی شیفا