موقەددیمە
بسم اللّه الرّحمن الرّحيم
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
1677 بینین
سەنا و سوپاسێ لەسەر سەفا بێ
سەلامێ لەسەر شێوەی وەفا بێ
ئەویان «تَحيّهعەرەبی»ی زاتی خودایە
ئەمیان «هَديّهعەرەبی»ی ڕەسوولەڵڵایە
بە جیلوەی فەیزی عالی جەنابی
بگا بە ڕۆحی ئال و ئەسحابی
هەم بەو کەسانە بە ڕێگەی دینا
ئەگەڕێن بە شوێن هێزی یەقینا
***
پاش سەنای خودا و سەلامی سەروەر
عەرزم ئەمەیە کورت و موختەسەر
بە ئەمری خودا فەرزە لەسەرمان
بزانین مەعنای ئیسلام و ئیمان
ئەسڵ و فەرعی دین، عەقیدە و عەمەل
باش ڕاگیر بکەین تا کاتی ئەجەل
تا بە باوەڕو کردەوەی پەسەند
لە دونیا و دینا ببین بەهرەمەند
جا چونکی کوردی چاکە بۆ کوردان
شیعریش شیرینە لای زەوقی وردان
نووسیم بە کوردی کتێبێکی سووک
سادە و ئاسان بێ بۆ گەورە و بچووک
لەسەر عینوانی «بارانی ڕەحمەت»
چونکی لە دڵا ئەڕژێنێ حیکمەت
ئومیدە ببێ بە مایەی ئیحسان
وەکوو بارانی ئارامی نیسان
تەرتیبی وایە: یەک موقەددیمە
دوو بابی عومدە، ئینجا خاتیمە
لە پێش مەقسوودا ئەم موقەددیمە
لەبۆ چاوڕوونی گەلێ لازیمە
فیعلی موکەللەف «واجبە و حەرام
مەندووب و مەکرووە، مەباحە»، تەمام
«واجب» کردنی مایەی سەوابە
تەرکیشی مایەی قەهر و عەزابە
«حەرام» ئەوەیە تەرکی سەوابە
کردنی مایەی قەهر و عەزابە
«مەندووب» کردنی ئیحسانە و سەواب
تەرکیشی نابێ بە مایەی عەزاب
«مەکرووهـ» تەرکەکەی ئیحسانە و سەواب
بیشی کەی نابێ بە مایەی عەزاب
«مەباح» تابیعی مەیلی ئینسانە
کردن و تەرکی هەردوو یەکسانە