بپرسن لە گشت عالەم سەرانسەر
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
622 بینین
بپرسن لە گشت عالەم سەرانسەر
کێ دیویە ئاغا ببێ بە نۆکەر؟
چەندە بەد نمەک چەند ناماقووڵن
چەندە دوژمنی، خودا و ڕەسووڵن
برا وا دیارە دوژمن ناناسن
کە چەند بەدپێس، سوپڵە و ناڕاسن
ساڵەهای ساڵە نان خۆری کوردن
ئێستاکەش وەها پیس و نامەردن
بە پارەی ئێمە شتان دەسێنن
لەبۆ نەمانمان بە کاری دێنن
بەبێ بەزەیی خوێنمان ئەڕێژن
کە چی مردوویشمان بمرێ ناینێژن
بە زێڕ و زیوی ئێمە خەفەتبار
چاویان سوور بووە، بوون بە گورگی هار
بەڕاستی بمرین گشت بە یەکجاری
گەلێ چاکترە لە خزمەتکاری