ناچنە سەر دینی مولحید کورد موسڵمانن هەموو
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
568 بینین
ناچنە سەر دینی مولحید، کورد موسڵمانن هەموو
خاوەنی ئایینی پاک و دین و ئیمانن هەموو
گەر لە سەد نیوەی بکەونە شوێنی بیری لار و چەوت
خۆ ئەوانی کەی موتیعی حوکمی قورئانن هەموو
خۆ بە عەبدی خوا ئەزانن ئوممەتی فەخری ئەنام
موخلیسی پێغەمبەران و ئەنبیایانن هەموو
چاکترینی ئوممەتن ئەمڕۆ لەگەڵ ئیسلامی ڕاس
موئمینێکی ڕێک و ڕاستی زاتی یەزدانن هەموو
هەوڵ ئەدەن بۆ سەربەخۆیی بۆ ژیانێکی شەریف
بۆ سنووری موڵکی خۆیان پاسەوانانن هەموو
پیاو و ژن، گەورە و بچوک، بۆ تۆڵە سەندن حازرن
دەس بە تیر و خەنجەر و شمشێر و قەڵغانن هەموو
مستە خۆڵێکی وەتەن نادەن بە دوژمن بیشمرن
بۆ دیفاعی مافی خۆیان قۆچی قوربانن هەموو
تۆڵەسێنی خوێنی پاکی ئەو شەهیدانەن کە وا
ئێستەکەش زیندوون و گیانی پاکی کوردانن هەموو
کارەساتی وەحشیانەی دەرسمناوی تایبەت و دیاربەکرناوی تایبەت و وانناوی تایبەت
نەقشی ناوجەرگ و دڵی سووتاو و بوریانن هەموو
کردەوەی پیسی گەماڵ وای کرد لە کورد، شاهۆناسناوی ئەدەبی کە وا
ئێستە تینووی هەڵ مژینی خوێنی توورانن هەموو