وێرانکەرانی زێدی باو و باپیر

شەرمەزاران
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  1421 بینین
وێرانکەرانی زێدی باو و باپیر
تاڵانکەرانی هەژار و فەقیر
سوتێنەرانی سەوزی و دەغڵ و دان
ڕەنج بەبا دەری فەلایی کوردان
خەڵەتێنەری کوردانی برسی
بۆ بە کوشت دانیان بۆ پارە و کورسی
بەشەرن ئێوە؟ یا گورگی هارن؟
یاخۆ گیان کێشی کوردی هەژارن؟
گەر بەشەر وابێ، تف بێ لە بەشەر
بە گژیانا چێت خوا و پێغەمبەر
بیر ناکەنەوە لەم کردەوانە
بزانن خراپ یاخۆ جوانە!
تا کەی هەژاران ئەکەن ئاوارە؟
ئەکەونە ناویان وەک گورگە هارە
ناترسن لەوەی خالقی فەقیر
دەست و پێ و ملتان بخاتە زەنجیر؟!