کوردینە ئێوە بن و خوا یەک کۆمەڵ و یەک بن هەموو

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  443 بینین
کوردینە ئێوە بن و خوا یەک کۆمەڵ و یەک بن هەموو
دوژمن مەڵاسی گرتووە با دەس لە مل یەک بن هەموو
پێویستە گشت کۆ ببنەوە یەک بیر و بڕوا پێکەوە
هەنگاو بنێن بۆ پێشەوە، یەک کۆمەکی یەک بن هەموو
شاهۆ تکاتان لێ دەکا ئێوە بن و تەنیایی خوا
هەر یەکیەتی چارمان دەکا، جیا مەبنەوە! یەک بن هەموو