کاکە چەند جار پێم وتن

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  505 بینین
کاکە چەند جار پێم وتن - - - دەقی نائاشکرا بڕوا ناکرێ
چی ئەچێنن تۆوی پووچە کردەیان بەر ناگرێ
کەی ڕەوایە - - - دەقی نائاشکرا وەها حوکمت بکا
دەوری دەن ڕاوی بنێین با زوو لە خاکمان دەرپەڕێ
بانگ ئەکەم لێیان بەدەم «کوردە برای یەک بین» کە چی
دەنگەکەم ناخۆشە لایان، نابێ دەنگی لێ درێ
گەر براین و ڕاست ئەکەن ئەم ڕاو و ڕووتانەی لە چی
پیاو و ژن، پیر و جوان، نابێ لە دەسیان ڕاپەڕێ
بەند و باویان زۆرە هەر کات بە ڕەنگی دێنە دەر
ئێمە گەر یەک ڕەنگ نەبین دەستی تەماعیان نابڕێ
زەردە خەندەی ئەم گرۆهە شەربەتی ژەهراوییە
خۆتی لێ لادە برا! ئەم ژەهرە بۆ تۆ ناخورێ
ماڵی میراتت لە باوباپیرەوە جێ ماوە بۆت
ماڵی تۆ خێزانی تۆیە قەت بە دوژمن نادرێ
دەرفەتی زۆرمان لەدەستدا هەر بە فیشاڵی درۆ
پیاو ئەبێ لەم کردەوانە دەرسی عیبرەت وەرگرێ
دەرفەتت بوو کوردە نابێ دەرفەتی دوژمن بدەی
بۆ ئەوەی جورئەت بکات چاوی لە عاستت هەڵبڕێ
ڕۆژێ چاو نووقان نییە شاهۆناسناوی ئەدەبی لە کاری ناڕەوا
خۆی مەڵاس داوە مەهێڵن مۆڵەتی بێ ڕاپەڕێ